عه‌لى عه‌مار ، یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رزكردنه‌وه‌یی قورسایی عێراق پلیتى سه‌ركه‌وتنى بۆ یارییه‌كانى ئۆلۆمپیادى پاریس مسۆگه‌ركرد پاش ئه‌وه‌ى توانى له پاڵه‌وانییه‌تى جیهان كه له شارى پۆكیت له وڵاتى تایلاند به‌رێوه‌ده‌چێت پله‌ى پێنجه‌مى به‌ده‌ستهێنا .
له پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه‌دا عه‌لى عه‌مار، توانی 427 خاڵ کۆبکاتەوە، دوای ئەوەی 195 کیلۆگرامی لە خه‌تف بەزركرده‌وه‌و ، 232 کیلۆگرامیشى له نه‌تر تۆماركردوو به كۆى گشتى توانى 427 کیلۆگرام به‌رزكرده‌وه‌و بەوه‌ش پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی بەدەستهێنا.
له ركابه‌رییه‌كانى كۆتایی كێشى +109، 36 یاریزان به‌شدارییان بەسەر سێ گروپدا دابه‌شكران و یاریزانه عێراقیه‌كه توانى پله‌ى پێنجه‌م مسۆگه‌ر بكات .
له مێژووى یارییه‌كانى ئۆلۆمپیاد عێراق خاوه‌نى ته‌نیا مه‌دالیایه‌كه له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كان ئه‌ویش به‌رزكردنه‌وه‌ى قورساییه مێژووه‌كه‌شى بۆ ئۆلۆمپیادى ساڵى 1960 له رۆما ده‌گه‌رێته‌وه كاتێك یاریزان عه‌بدول واحید عه‌زیز پله‌ى سێیه‌م و میدالیاى برۆنزى به‌ده‌ستهێنا .