ئێران دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکى بارهەڵگرى ئیسرائیلى راگەیاند

ساتەوەختى دەستبەسەرداگرتنى کەشتییە ئیسرائیلییەکە لەلایەن ئێرانەوە.

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند " کەشتییەکی بارهەڵگری ئیسرائیلمان لە گەرووى هورمز دەستبەسەرداگرت".

 بەگوێرەى راگەیەندراوێکى هێزى دەریایى سوپاى پاسدارانى ئێران، لە ئۆپراسیۆنێکى سەربازیدا لە گەرووى هورمز دەستبەسەر کەشتی (ئێم سى ئێس ئاریس)دا گیرا کە سەر بە ئیسرائیلە و لە کەنداوى عەرەبییدا کاردەکات.

بەگوێرەى هەواڵى میدیاکانى ئێران کەشتییەکە ئاڵاى پورتوگالى لەسەر بووە و سەر بە کۆمپانیاى (زودیاک ماریتایم)ـە کە بارەگاکەى لەشارى لەندەنە و ملیاردێرێکى ئیسرائیلى بەناوى "Eyal Ofer" خاوەندارێتى دەکات.