گەشتى فڕۆکەخانەکانى عێراق دەستپێدەکاتەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق دەستپێکردنەوەى گەشتى فڕۆکەخانەکانى عێراقى راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکى دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ئاماژە بەوە کراوە "ئاسمانى عێراق لەبەردەم گەشتى سەرجەمى فرۆکەکان کراوەیە".

شەوی رابردوو، بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لەسەرتاسەری عێراق لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقەوە راگیران.

بەشێک لەو مووشەک و درۆنانەی لەلایەن ئێرانەوە رەوانەی ئیسرائیل کران، بە ئاسمانی عێراق تێپەڕین.