دووشەممە دادگاییکردنەوەی ترەمپ دەستپێدەکاتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP

بڕیارە رۆژی دووشەممە جارێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ بە تۆمەتی بەرتیلدان لە بەردەم دادگای نیویۆرک ئامادەبێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەربژێری پارتی کۆماریەکان، جارێکی دیکە بۆ تاوتوێکردنی یەکێک لە دۆسیە تاوانکاریەکان، لە بەردەم دادگای نیۆرک ئامادە دەبێت.

دادگاییکردنی ئەمجارە بۆ تۆمەتێکە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ساڵی 2016، کە تیایدا ترەمپ براوە بوو. تۆمەتەکەش پەیوەندیی بە دۆسیەی پێدانی 130 هەزار دۆلارەوە هەیە، بە ستۆرمی دانیاڵز، ئەکتەری فیلمە پۆڕنەکان لە لایەن ترەمپەوە، لە بەرامبەر بێدەنگبوونی لە پەیوەندیی سێکسی نێوانیان پێش 10 ساڵ کە دۆناڵد ترەمپ نکوڵی لێدەکات.

داواکاری گشتی لە ئاڕاستەکردنی ئەو تۆمەتەدا بەرامبەر بە ترەمپ، بۆچوونی وایە ئەو دۆسیەیە بەشێکە لە ساختەکاریی هەڵبژاردن، چونکە ئامانج لێی شاردنەوەی ئەو زانیارییانەیە کە زیان بە بەربژێری کۆماریەکان دەگەیەنن.

دۆناڵد ترەمپ کە بەربژێری کۆمارییەکانە و دەیەوێت لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا لە بایدن بباتەوە، لە چوار سکاڵادا روبەڕووی 88 تۆمەتی تاوانکاریی جیاواز دەبێتەوە و لە دادگاییەکەی رۆژی دووشەمەدا وەڵامی بەشێک لەو تۆمەتانە دەداتەوە.