نوێنەرى ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، هێرشەکانى سەر ئیسرائیل زۆر بە وردى ئەنجامدراون، هاوکات ئەنجوومەنى ئاسایشى بەوە تۆمەتبار کرد، کە بێلان نەبوون.
ئەمیر سەعید ئیروانى، نوێنەرى ئیران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە گوتەیەکدا لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى ئاسایش لەبارەى هێرشەکانى وڵاتەکەى بۆ سەر ئیسرائیل گوتى، "ئێمە ناچاربوین بەرگریى لە خۆمان بکەین و هێرشەکانمان وەڵامى ئێرشەکەى ئیسرائیل بوو، هیچ بژاردەیەکى دیکەمان لەبەردەستدا نەبوو".
ئاماژەى بەوەشکرد، "هێرشەکانمان زۆر بە وردى ئەنجامدا، کوشتنى دپلۆماتکارەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە بەوە لێکدەدرێتەوە گوایە ئەو وڵاتە بەرگریى لەخۆى کردووە".
ئیروانى لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا باسى لەوەکرد، "ئەنجوومەنى ئاسایش هاوسەنگ نەبوو و لایەنگریى کرد، کاتێک ئیسرائیل هێرشى کردە سەر کونسوڵخانەکەمان هەموو وڵاتانى دیکە چاویان داخست و هیچیان نەگوت".