لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ئەنبار نۆ کەس گیانیانلەدەستدا

ئەو ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوەکە بووە

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە پارێزگای ئەنبار نۆ کەس گیانیانلەدەستدا کە حەوت کەسیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی نیسانی 2024، بەهۆی "رووداوێکی ترسناک"ی هاتوچۆوە کە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی هیت – بەغدادی لە سنووری پارێزگای ئەنبار روویداوە، نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوە دووەم رووداوی مەترسیدارە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەو رێگەیە روویداوە و بە رێگەی مەرگ ناسراوە.