ئەنتۆنى بلینکن: پێکەوەبوونمان لەگەڵ عێراق ستراتیجییە

کۆبوونەوەى محەمەد شیاع سودانى و ئەنتۆنى بلینکن.

لیژنەى باڵاى هەماهەنگیى نێوان عێراق و ئەمریکا کۆبوونەوە و ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، "پێکەوەبوونمان لەگەڵ عێراق ستراتیجییە".

ئەمڕۆ دووشەممە 15ـى نیسانى 2024، لیژنەى باڵاى هەماهەنگى نێوان عێراق و ئەمریکا بە سەرۆکایەتى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا کۆبوونەتەوە.

دواى کۆبوونەوەکە، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەگەڵ سودانى تێگەیشتنى باشمان هەبوو، پێکەوەبوونمان لەگەڵ عێراق ستراتیجییە و ئەمریکا و عێراق پەیوەندییەکى ستراتیجییان هەیە".

ئاماژەى بەوەشکرد،  خۆشحاڵن دەبینن عێراق لە مەلەفەکانى ئابوریى، وەبەرهێنان و وزە سەرکەوتوو بووە، کەرتى وەبەرهێنانى ئەمریکا گرنگى بە عێراق دەدات.

لاى خۆشیەوە، محەمەد تەمیم، جێگرى سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، "هەوڵدەدەین بۆ بەهێزکردنى هاوبەشیمان لەگەڵ ئەمریکا"، گوتیشى کە هۆشداریى دەدەن لە هەڵکشانى گرژییەکان لە ناوچەکە، چونکە زیانى بۆ هەمووان هەیە.