هێلین ئۆبێری پلەی یەکەمی ماراسۆنی بۆستنى به‌ده‌ستهێنا

هێلین ئۆبێری، بووە یەکەمین راکەری کینی کە لە دوو وەرزی یەک لەدوا یەکدا پلەی یەکەمی ماراسۆنی بۆستن بەدەستدەهێنێت.

ئۆبێری توانی لەدوایین قۆناغەکانی ماراسۆنی بۆستن پێش شارۆن لۆکدی هاونیشتمانی بکەوێت، ماوەکەشی بە دوو کاتژمێر و 22 خولەک بڕی، سەرەڕای ئەوەی 37 چرکە لە وەرزی رابردوو کەمتری تۆمارکرد، بەڵام بووە یەکەمین راکەر دوو ناسناوی بۆستن لەسەریەک بەدەستدەهێنێت.

شارۆن لۆکدیش، ماوەکەی بە کەمتر لە هەشت چرکە بڕی و پلەی سێێەمیش بۆ ئیدنا کیپلاگاتی راکەری ناوداری بوارەکە بوو.

لەئاستی پیاوانیش، سیسای لیما پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی ماراسۆنەکەی بە دوو کاتژمێر و 17 خولەک بڕی، محەمەد عیسای هاونیشتمانیشی پلەی دووەمی گرت.