شاکیرا وردەکاریی گەشتەکەی بە جیهاندا ئاشکرادەکات

شاکیرا، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، لەکاتی دەرکەوتنیی لە ئاهەنگەکانیی فێستیڤاڵیی کۆچێلادا رایگەیاند، دەست دەکات بە گەشتە موزیکییەکەی بەناوی " Las Mujeres Ya No Lloran".

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Variety"، شاکیرا لیستی یەکەمیی گەشتەکەی ئاشکراکردووە، گەشتی بۆ 14 وڵات تێدایە، کە وابڕیارە لە رۆژی دووی تشرینی دووەمەوە لە کالیفۆرنیاوە دەست پێبکات، پاشان دەڕوات بەرەو لوس ئانجلس، میامی، تۆرنتۆ، برۆکلین، شیکاگۆ و چەندین شوێنی دیکە.

لە گەشتە جیهانییەکەیدا بەناوی "Las Mujeres Ya No Lloran"، شەکیرا گۆرانییە نوێیەکانی ئەلبوومە نوێیەکەی و بەشێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی رابردووی دەڵێت.

ئەمە یەکەم گەشتە لەدوای تێپەڕبوونی ساڵانێک بەسەر کۆتا گەشتی موزیکی شاکیرادا کە لە ساڵی 2018ـدا ئەنجامیدا، لە پێشووتریشدا شاکیرا بە گۆڤاری بیلبۆردی گوت، ئەم گەشتە گەشتی ژیانی دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بە وردیی چاودێریی گەشتەکەی بیۆنسێی کردووە و چەندین تێبینی لەسەری کۆکردووەتەوە.

وێڕای ئەوەی ماوەیەکی زۆرە شاکیرا لە گەشتی هونەریی دوورە، بەڵام لە ساڵانیی رابردوودا دەستکەوتی گرنگیی هەبووە، بە جۆرێک خەڵاتی باشترین گۆرانی بۆ ئەمساڵ و باشترین گۆرانیی پۆپی بۆ گۆرانیی "Music Sessions Vol. 53" وەرگرتووە، لەگەڵ خەڵاتی باشترین ئەدا بۆ "TQG" لە ئاهەنگیی دابەشکردنیی خەڵاتەکانیی گرامیدا بۆ ساڵی 2023.

لیستی گەشتەکەی شاکیرا: