موحسین مەندەلاوی سەردانی پەرلەمانی تورکیای کرد

فۆتۆ: AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق بە وەکالەت، سەردانی پەرلەمانی تورکیای کرد و و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاش رایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغداد خاڵی وەرچەرخان دەبێت.

موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق بە وەکالەت و شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەران سەردانی پەرلەمانی تورکیایان کرد و لەگەڵ نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغداد کردەوە و رایانگەیاند: هەردوو وڵات لە هەماهەنگییەکانیان بەردەوامدەبن.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند: سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بڕیارە دووشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق.