باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق: دڵنیام کێشەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت

ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق فۆتۆ: کەناڵ8

ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەڵێت: "گەشبینم و دڵنیام کێشەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت".

ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، لەبارەى ئاڵنگارییەکانى بەردەم هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، بۆ کەناڵ8 دوا و رایدەگەیەنێت، من گەشبینم و دڵنیام کێشەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت. باسلەوەشدەکات کە هەڵبژاردنەکە بۆ تەواوى پارتە سیاسییەکان و پڕۆسەى دیموکراسى زۆر گرنگە.

ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق لەمیانی ۆدیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵ8 لە هەشتەمین دیداری سلێمانی گوتی: "من گەشبینم و دڵنیام کێشەی ئەنجامدانی یاخود ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت".

گوتیشی: "ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن لەو بارەیەوە و هیوادارین چارەسەرەکە ئەرێنی و گونجاو بێت".

بەگوتەی باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعێراق، ئەم هەڵبژاردنە زۆر تایبەتە بۆ هەموو پارتەکان و پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان".