نادال لە پاڵەوانییەتی کراوەی بەرشلۆنە کرایە دەرەوە

رافائێل نادال. دوای کرانە دەرەوەی لە کراوەی بەرشلۆنە 2024. فۆتۆ: AP

گەڕانەوە و سەرکێشی رافائێل نادالی ئەفسانەی ئیسپانیا بەخێرایی لە پاڵەوانیەتی کراوەی بەرشلۆنە کۆتاییهات، دوای ئەوەی لە قۆناغی دووەمدا بەرامبەر ئەلێکس دی مینۆری ئوسترالی شکستیهێنا.

یارییەکە تەنیا کاتژمێرێک و 52 خولەکی خایاند، لە کۆمەڵەی یەکەمدا، دی مینۆر بە ئەنجامی (7 بە 5) سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە کۆمەڵەی دووەمدا ئەفسانەکەی ئیسپانیا هیچ رکابەرییەکی نەکرد و بە ئەنجامی (6 بە 1) دووبارە شکستیهێنا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانەیەتییەکەش کرد.

توانیم تواناکانم دەرخەم، کە لە گەرمەی رکابەرییەکەدا بووم توانیم لەرووی توانای جەستەییەوە چڕی نیشانبدەم، بەڵام ئەوەیە کە من راهێنانی زۆرم لەگەڵ یاریزاناندا نەکردووە، ئەگەر ئەوە بکەم باشتریش دەردەکەوم، ئەوەی لەخۆمم بینی دەریدەخات کە دەتوانم بەردەوامن ئەگەر جەستەم رێگەم بدات.

رافائێل نادال، یاریزانی تێنسی سەرزەوی.

ئەفسانەکەی ئیسپانیا کە خاوەنی 22 ناسناوی گراند سلامە، دوای دوورکەوتنەوەیەکی درێژخایەن لە پاڵەوانییەتی بەرشلۆنەوە گەڕایەوە و لە یەکەم قۆناغدا سەرکەوتنی بەرامبەر فابیۆ کۆبلیی ئیتاڵی تۆمارکرد.

ئەم بەشدارییەی نادال ئامادەکارییەکە بۆ پاڵەوانیەتی رۆلاند گارۆسی فەرەنسی کە بڕیارە مانگی داهاتوو دەستپێبکات، وا دەردەکەوێت ئەوە دوواین بەشداریی ماتادۆرەکە بێت لەو پاڵەوانییەتییە گەورەیە.

چانسی ئەوەم هەبوو ماڵئاوایی لە ئامادەبووانی بەرشلۆنە بکەم، هەفتەیەکە ئەو هەستەم بۆ دروستبووە ە جارێکی دیکە لێرە یاری ناکەمەوە، چێژم وەرگرت و ئیتر کاتی بەردەوامبوونە، وەک گووتم رەنگە ئەمە کۆتا بەشداریم بێت لێرە، ئێوە دەزانن پاڵەوانییەتی بەرشلۆنە بۆ من چەند گرنگە، راستیشە لە داهاتوودا پاڵەوانیەتی مەدریدمان لەپێشە، بەڵام بەرشلۆنە مێژووییترین پاڵەوانییەتییە و گرنگترینە لە وڵاتەکەمدا

رافائێل نادال، یاریزانی تێنسی سەرزەوی.
رافائێل نادال، دوای کرانە دەرەوەی لە پاڵەوانییەتی کراوەی بەرشلۆنە. فۆتۆ: AP