هەر لە پاڵەوانییەتی کراوەی مەدریدی 2024، بۆ تێنسی سەرزەوی و لەسەر ئاستی خانمان، دوای ئەوەی ئیگا شڤیۆنتیکی پۆڵەندی بۆ ماوەی 100 هەفتە لە پێشەنگی ریزبەندی خانمان تێنس مایەوە و ریکۆردی شکاند، لە رووبەڕووبونەوەیەکیدا بەرامبەر ژیو وانگی چینی، توانی بردنەوە بەدەستبهێنێت.
شڤیۆنتیک ئێستا لە پلەی یەکەمی ریزبەندییە و نایەوێت بە ئاسانیش بیدات بەدەستەوە، بە تایبەت کە خانمەکە چاوی لە بەدەستهینانی زۆرترین ناسناوە لەم وەرزەدا.
هەر لە سەرەتای یارییەکەوە شڤیۆنتیک باڵادەستی خۆی نیشاندا و خانمە چینییەکەی تووشی شکست کرد بە ئاسانی، بە کۆی گشتیش خاڵی کۆمەڵەکانی 6 بە 1 و 6 بە 4 لێبردەوە.
کراوەی مەدرید، تاکە پاڵەوانییەتی ئەوروپییە کە شڤیۆنتیک تاوەکو ئێستا بەدەستی نەهێناوە، لە یاریی داهاتووشیدا رووبەڕووی سۆرانا کریستیای پلەی 27ی ریزبەندی خانمانی تێنس دەبێتەوە، کە یارییەکە بۆی ئاسانە و دەتوانێت هەنگاوێک زیاتر خۆی نزیک بکاتەوە لە بردنەوەی ناسناوەکە.