نادال ئامانجیەتی ناسناوی کراوەی مەدرید بەدەستبهێنێت

رافائیل نادال، دوای بردنەوەی لە ئالێکس دی مینۆر، لە کراوەی مەدرید 2024. فۆتۆ: AP

لە یارییەکانی پاڵەوانییەتی کراوەی مەدرید، بۆ تێنسی سەرزەوی و لەسەر ئاستی پیاوان، رافائیل نادالی ئیسپانی بەردەوامە لە بردنەوەکانی و توانی لە یارییەکدا ئالێکس دی مینۆری ئوستراڵی بکاتە دەرەوە.

نادال توانی هەقی خۆی لە یاریزانە ئوستراڵیەکە بکاتەوە کە لە ناسناوی بەرشلۆنە بێبەشی کرد، هەرچەندە یارییەکە قورس  و چارەنووسساز بوو، چونکە هەردوو یاریزانەکە ئاستیان لە یەکترەوە نزیک بوو، بەڵام نادال لێدانی زیاتر بوو، بۆیە توانی ئالێکس تووشی ئاستەنگی بکات و کۆمەڵەکانی بە ئەنجامی 7 بە 6 و 6 بە 3 لێبردەوە.

ئەوە بۆ من زۆر گرنگ بوو توانیم تەواوی یارییەکە کێبڕکێ بکەم، جەستەم بۆ ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێر زۆر باش بەرگری کرد، ئەم یارییە وەک تاقیکردنەوەیەک وابوو بۆ من، ئینجا بزانم سبەی چی روودەدات، چونکە زۆر دڵخۆشم و ناتوانم بە پێی پێویست سوپاسی هاندەران بکەم، کە لێرە لە مەدرید پشتیوانم بوون و ئەمڕۆش زۆر رۆژێکی سۆزدار بوو.

رافائیل نادال، یاریزانی تێنسی سەرزەوی.

نادال کە خاوەنی 22 ناسناوی گراند سلامە و لە کۆتا ساتەکانی یارییکردنیەتی لە بواری تێنس، ئەمە چوارەم پاڵەوانییەتیە کە بەشداری تێدا دەکات لەمساڵدا، بەڵام ئەو چیرۆکەی پێچەوانە کردەوە کە دی مینۆر 11 رۆژ لەمەوبەر لە کراوەی بەرشلۆنە نادالی بێبەشکرد کە یەکێک بوو لە گرنگترین پاڵەوانییەتیەکان بۆ یاریزانە ئیسپانییەکە.

ماتادۆرەکەی ئیسپانیا ئامانجیەتی کە بتوانێت لە پاڵەوانیەتی کراوەی فەرەنساش بەشداری بکات کە زۆرترینجار و 14 جار براوەی ناسناوەکەیە، بەڵام هێشتا کراوەی مەدرید لە پێشیەتی و لە یاریی داهاتووشدا رووبەڕووی پێدرۆ کاشینی ئەرجەنتینی دەبێتەوە.

سەبارەت بە بەشداریکردنم لە کراوەی فەرەنسا، جارێ نازانم، راستیەکەی جەستەم لە ماوەی پێشوو زۆر زیاتر پێشکەوتووە، خۆی شتەکە بەم شێوەیە، هەندێکجار قورسە و هەندێکجار ئاساییە، وە قورسە خەڵک لەوە تێبگات کە چی روودەدات، چونکە بەشداریکردنم لە کراوەی فەرەنسا دەربارەی بردنەوە و دۆران نیە، بەڵکو ئەوەیە کە بچمە ئەوێ و شەڕبکەم، دەتوانم رکابەری بکەم، کەواتە با بچین یاریی بکەین و خەون ببینین بۆ نا!... قابیلە چی روودەدات، من یادگاری نایابم هەیە لە پاڵەوانییەتیەکان...

رافائیل نادال، یاریزانی تێنسی سەرزەوی.
رافائیل نادال، دوای بردنەوەی لە ئالێکس دی مینۆر، لە کراوەی مەدرید 2024. فۆتۆ: AP