هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی ئەمریکا چوار مەدالیای ئاڵتوونی به‌ده‌ستهێنا

هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی ئەمریکا لە یارییەکانی پاڵەوانییەتی جیهانی گۆڕەپان و مەیدان، چوار مەدالیای ئاڵتوونی لە پێشبڕکێیەکانی راکردنی 400 مەتری بەدەستهێنا، کە لە باهاماس بەڕێوەدەچێت.

شەممەی رابردوو تیمی ئەمریکا بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچییەکەوە لە پێشبڕکێیەکانی 400 مەتری پۆستەی پیاوان دوورخرانەوە، بەڵام لەهەمان پێشبڕکێی تێکەڵاو توانیان مەدالیای ئاڵتوون بەدەستبهێنن، هەروەها لە پێشبڕکێی 100 مەتری پۆستەی خانمانیش مەدالیای ئاڵتوونیان بەدەستهێنا، لەهەمان کاتدا تیمی پیاوانی ئەمریکا پێشبڕکێی 100 مەتری پۆستەی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.

لەلایەکی دیکەوە تیمی بوتسوانا مەدالیای ئاڵتوونی پێشبڕکێیەکانی پیاوانی بۆ 400 مەتری پۆستە بردەوە.