نەتانیاهوو داوای یەکگرتوویی نیشتمانى وڵاتەکەى دەکات

FILE - Israeli Prime Minister Benjamin Netanyahu chairs a cabinet meeting at the Kirya military base, which houses the Israeli Ministry of Defense, in Tel Aviv, Israel, on Dec. 24, 2023. After the Oct. 7 attack by Hamas, Israelis put aside their differences and rallied behind the war effort in Gaza. But as the war grinds on, the mood of the Israeli public is shifting and old divisions are reemerging. The catalyst is a rift over the polarizing leadership of Israeli Prime Minister Benjamin Netanyahu and a growing frustration with his management of the war. (AP Photo/Ohad Zwigenberg, Pool, File)

بەمەبەستى رووبەڕووبوونەوەى ئەو هەڕەشانەى لەسەر ئاسایشى وڵاتەکەیەتى، بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل داواى یەکگرتوویى نیشتمانى وڵاتەکەى دەکات.

بەگوێرەى هەواڵێکى کەناڵى ئاى نیوز 24ـى ئیسرائیل، داواکارییەکەى بنیامین نەتانیاهوو بۆ یەکڕیزى نیشتمانی، لەمیانەى کۆبوونەوەکانى رۆژى پێنجشەممە 18ـى نیسانى 2024 دێت، لەگەڵ بەرپرسانى دەزگا ئەمنییەکانى ئیسرائیل.

سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل لە داواکەیدا هۆشداریداوە لە دابەشبوونى نێوخۆى وڵاتەکەى و رایگەیاندووە،  "پێویستە جیاوازى و دابەشبوونەکانى ناوخۆى وڵات کۆتاییپێبێت، چونکە ئێستا رووبەڕووى هەڕەشەیەکى ئامادە بوونەتەوە، پێویستە هەموو هێزیان یەکبخەن".

هاوکات، رژدبوونى خۆى دووپاتکردەوە لە رووبەڕووبوونەوەى سەرجەم ئاڵنگارییەکان، بەتایبەتى زامنکردنى رزگاکردنى ئەو 100 بارمتەیەى لەلای چەکدارانى حەماس لە 7ـى تشرینى یەکەمى ساڵى رابردووەوە دەستبەسەرن.

نەتانیاهوو ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەم ئەرکە گرنگە پێویستى بەدوو شتە، یەکەم ورەى بەرز و دووەمینیش یەکڕیزى پێویستە".

داواکارییەکەى سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل لەکاتێکدایە، ناوچەکە بە بارودۆخێکى دژوار و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، بەتایبەتى دواى هێرشەکەى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆسەر ئیسرائیل.