سیدەکان.. پێشمەرگەیەک لە هێرشی فڕۆکەی تورکیا گیانیلەدەستدا

وێنەی پێشمەرگەکە

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر گوندی ناودارۆکی سەر بە قەزای سیدەکان، پاش بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی، پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستدا.

قوربانییەکە ناوی "سەروەر قادر رەشکۆیە، تەمەنی 46 ساڵە و خەڵکی گوندی شێخ رەشە لە قەزای سیدەکان و پیشەی پێشمەرگەیە".

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، شەش هاونیشتمانیی مەدەنی بەهۆی بۆردوومان و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان گیانیانلەدەستداوە و دوو هاونیشتمانیی دیکەی مەدەنیش برینداربوون.

کاروان فەیسەل بەڕێوەبەری تەندروستی سیدەکان بەکەناڵ هەشتی راگەیاند" شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەگوندی شێخ رەش له سنووری قەزای سیدەکان له ئۆتۆمێلی پشمەرگەیەکی داوە".

بەهۆی بۆردوومانەکەوە، پێشمەرگەکە دەکەوێتە ناو رووباری گوندەکە ، تاوەکو رۆژی دواتر کەس ئاگادار نەبووە، کاتێک زانیویانە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سیدەکان، بەڵام کاتێک گەیەندراوە، گیانیلەدەستداوە.