وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا: پابەندین بە پاراستنى ئاسایشى ئیسرائیل

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، پابەندن بە پاراستنى ئاسایشى ئیسرائیل بەتایبەت لەگەڵ ئێران ە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێڕشەکانی ئێران دەکەن.

ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، پشتیوانی هێرشکردنە سەر رەفەح ناکەن و ئەو ناوچەیە زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار هاوڵاتیی لێیە و هێرشکردنە سەرى زیانى زۆرى دەبێت.

گوتیشی، "لەگەڵ بوونى دەوڵەتى سەربەخۆى فەڵەستینداین و هەوڵدەدەین گرژییەکانى ناوچەکە خاوبکەینەوە".

بلینکن جەختیکردەوە کە ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانى کار بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەڕەشەکانى ئێران دەکەن و رووبەڕووى هەڕەشەکانى ئێران دەبنەوە و پابەندن بە پاراستنى ئاسایشى ئیسرائیل بەتایبەت لەگەڵ ئێران.