دەیان گەشتى فڕۆکەوانى بەهۆى لافاوەکەى ئیماراتەوە هەڵوەشاونەتەوە

بەهۆی بارانبارینی بەردەوام و دروستبوونی لافاوەوە، فڕۆکەخانەی دوبەی بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک دەیان گەشتى فڕۆکەوانى بۆ ناوچە جیاوازەکانی جیهانی هەڵوەشاندەوە.

بە گوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، هێڵی ئاسمانی دوبەی لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ڕابردوو نزیکەی هەزار و 244 گەشتی فڕۆکەوانی هەڵوەشاندووەتەوە، هەروەها لە رۆژی پێنجشەممە 18ى نیسان 200 گەشتى رۆشتن لە دوبەى بۆ وڵاتانى جیهان هەڵوەشێندراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرێک لە سەرنشینەکان کە نەیانتوانیوە گەشتەکانیان بکەن لە فڕۆکەخانەکاندا ماونەتەوە و قەرەباڵغى زۆر لەناو فڕۆکەخانەى دوبەى دروستبووە.

ئەمە یەکەمینجارە لە ئیمارات بەو شێوە بارانێکى زۆر ببارێت، و ببێتە هۆى دروستبوونى لافاو و گەشتەکانى فڕۆکەخانەکان لە ئیمارات رابگرێت.