لێدوانى حەشدى شەعبى لەبارەى کردنەئامانجى بارەگایەکیان لە بابل

کاتى تەقینەوە لە بارەگایەکى حەشدى شەعبى لە بابل.

حەشدى شەعبى لەبارەى کردنەئامانجى بارەگایەکیان لە پارێزگاى بابل بڵاویکردەوە، زیانى ماددى هەبووە و بریندارى لێکەوتووەتەوە.

دەستەى حەشدى شەعبى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، تەقینەوەیەک لە بارەگاى حەشد لە بنکەى سەربازیى کالسۆ لە ناحیەى مەشروع لەسەر رێگەى خێڕاى باکوورى پارێزگاى بابل روویداوە.

روونیشکراوەتەوە، تیمى لێکۆڵینەوە دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە، تەقینەوەکە بووەتە هۆى کەوتنەوەى زیانى ماددى و بریندارى لێکەوتووەتەوە.

حەشدى شەعبى جەختى لەوەشکردووەتەوە، پاش لێکۆڵینەوەکان و کۆکردنەوەى زانیاریى زیاتر، زانیارییەکان بۆ رایگشتى بڵاودەکەنەوە.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە، بارەگایەکى حەشدى شەعبى لە پارێزگاى بابل بۆردوومانکرا، بەگوێرەى زانیارییەکان ژمارەیەک بریندارى لێکەوتووەتەوە.