شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق: لە تەقینەوەکەى بنکەى سەربازى کالسۆ ئەندامێکى حەشدى شەعبى کوژراوە

کاتى تەقینەوە لە بارەگایەکى حەشدى شەعبى لە بابل.

شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق رایگەیاند، لە تەقینەوەکەى شەوى رابردووى بنکەى سەربازى کالسۆ ئەندامێکى حەشدى شەعبى کوژراوە و هەشت ئەندامى هێزە ئەمنییەکان بریندارن.

شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق دەشڵێت، "بەگوێرەى راپۆرتى بەرگریى ئاسمانى هیچ فڕۆکەیەکى جەنگى و فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان لەپێش و دواى تەقینەوەکە لە ئاسمانى بابل نەسوڕاوەتەوە."

شەوى 19 لەسەر 20ـى نیسانى 2024، دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز لە پارێزگای بابل بیسترا و بەگوێرەى زانیارییەکان، پاش هێرشەکە ژمارەیەک فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى جۆراوجۆر کە گومان دەکرێت ئەمریکى بن بەسەر ئاسمانى ناوچەکە و پارێزگاکانى بەغداد و کەربەلاشدا سوڕاونەتەوە، زانیارییەکان باسلەوەدەکەن کە بارەگای حەشدى شەعبى لە سەربازگەکە کراوەتەئامانج

بەگوێرەى زانیارییەکان، تەقینەوەکە لە بارەگای سەرۆکایەتی ئەرکان و هەردوو لیوای 28 و 17ـى حەشدی شەعبی و گەنجینەکانی چەک و تەقەمەنی لە سەربازگەى کالسۆ روویداوە