جودی فۆستەر و تۆمارکردنی جێدەستی هۆڵیوود

لەمیانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی فیلمی کلاسیکی TCM، خانمە هونەرمەند و ئەکتەری دیاری هۆڵیوود، جود فۆستەر، جێدەستی خۆی لەبەردەم یەکێک لە هۆڵە بەناوبانگەکانی هۆڵیوود، جێهێشت.

هەینی رابردوو، جودی فۆستەر، خانمە ئەکتەری دیاری هۆڵیوود و ئەستێرەی زۆرێک لە فیلمە دیارەکانی ئەمریکا، ستایشکرا و لە سایەی مێژوویەکی سینەمایی دەوڵەمەنددا، جێدەست و پەنجەی لەبەردەم هۆڵی سینەمایی TCL جێهێشت.

جودی فۆستەر، ئێستا تەمەنی 61 ساڵە، یەکێکە لە دیارترین ئەو خانمە ئەکتەرانەی هۆڵیوود کە هەرگیز هەوڵی بۆ بەدەستهێنانی نازناو و خەڵات نەداوە، بە تۆمارکردن و جێهێشتنی جێپەنجەی لە هۆڵیوود، سەرسام و دڵخۆشە، ئاماژە بەوە دەدات؛ رووداوێکی لەم چەشنە، ناڕاستەقینەیە، دروستکردنی کاریگەریی لەسەر پێگەیەک کە خەونی منداڵییم بوو، ناوازەیە، من لەم ناوچەیەدا گەورە بووم.

فۆستەر یەکەم دەرکەوتنی سینەمایی خۆی لە فیلمی "Taxi Driver" بووە، لە زۆرینەی فیلمەکانیدا رۆڵی ئەو کەسایەتییانەی گێڕاوە کە راستەقینەن و لە ژیانی راستیی هەمووانەوە نزیکن.

ئەم خانمە ئەکتەرە، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، توانیویەتی دەرهێنان بۆ 11 فیلم بکات، لە 82 فیلمدا رۆڵیگێڕاوە و بەرهەمهێنەری 10 فیلم بووە، براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکار و 69 خەڵاتی دیکەی سینەماییە.