ئیسرائیل باڵیۆزی ئەو وڵاتانە بانگهێشتدەکات کە دەنگیان بە ئەندامێتیی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوە

ئەنجوومەنى ئاسایش. فۆتۆ: AP

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، باڵیۆزی سەرجەم ئەو وڵاتانە بانگهێشتدەکەن کە لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگیان بە ئەندامێتیی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، سبەی یەکشەممە، باڵیۆزی هەریەک لەوڵاتانی فەڕەنسا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، ماڵتا، کۆماری سلۆڤاکیا و ئیکوادۆر بانگهێشتدەکرێن و ناڕەزایی توندی ئیسرائیلیان پێڕادەگەیەنرێت لەبەرامبەر دەنگدانیان بە ئەندامێتیی فەڵەستین لەئەنجوومەنی ئاسایش.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، ناڕەزایەتیی توندتر دەگەیەنرێت بەو وڵاتانەی دەنگیان بە پێشنیارەکەی جەزائیر داوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان.