زانیاریی نوێ لەسەر ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغداد و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران

دینارى عێراقى. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

سەرچاوەیەک لە گەنجینەی سلێمانی بە کەناڵ8ـى رایگەیاند، لەئێستادا ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار لە كۆتایی نزیكبووەتەوە، بۆ ئەوەی رەوانەی بەغداد بكرێت.

لەبارەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە سەرچاوەكە گوتی، ھیچ رێنماییەك بۆ چۆنێتی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران نییە، بەڵام فەرمانگەكان بەگوێرەى ئاگاداركردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لیستەكان ئامادە دەكەن.

گوتیشی، لیستی مووچەی مانگی ئایار بە پلە بەرزكردنەوە و بەبێ پلە بەرزكردنەوە ئامادە دەكرێت و رەوانەی بەغداد دەكرێت.

لە هەرێمی کوردستاندا ملیۆنێک و 180 هەزار مووچەخۆر هەن، لەو ژمارەیە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازیی و شارستانین.

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مانگانە بۆ پێدانی مووچە زیاتر لە 948 ملیار دیناری پێویستە و بۆ پلە بەرزکردنەوەش، پێویستی بە زیاتر لە 100 ملیار دینار هەیە.