دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان لە عێراق دەستیپێکرد

دیناری عێراقی فۆتۆ: حەمەسوور- کەناڵ8

وەزارەتى دارایى عێراق، دەستیکرد بە دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان و داواش لە سەرجەم وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکات، سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ژمێریایى بکەن.

وەزارەتى دارایى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتى ژمێریاریى سەربە وەزارەتەکە دەستیکردووە بە رێوشوێنەکانى پارەدارکردنى مووچەى فەرمانبەرانى دەوڵەت و ئەندامانى هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگى نیسان.

روونیشکراوەتەوە، داوا لە یەکەکانى خەرجکردن لە وەزارەت، پارێزگا و ئەو لایەنانەى سەربە وەزارەت نین دەکەن، سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ژمێریایى بکەن، بۆ تەواوکردنى رێوشوێنەکانى پارەدارکردنى مووچەى فەرمانبەران و کاردمەندانیان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوەش بەلەبەرچاوگرتنى پابەندبوون بە خشتەى پارەدارکردنى مانگانەى پشتپێبەستراو و دابینکردنى سەرجەم پێداویستییەکانى پارەدارکردن.