لە تورکیا 36 کەس لەسەر دۆسیەی داعش دەستگیرکران

کاتى دەستگیرکردنى ئەندامێکى داعش لە تورکیا. فۆتۆ: AA

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەچەند شارێکی تورکیا، دەیان کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیی بە داعشەوە دەستگیرکرد.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی "بۆزدۆغان-27" کە لە شارەکانی ئیستانبوڵ، ئێسکیشەهیر، ئیزمیر و قەیسەری بەڕێوەچووە، 36 کەس بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە دەستگیرکراون.

ئۆپراسیۆنەکە بە هەماهەنگیی ئاسایش، هەواڵگریی و دژە تیرۆر بەڕێوەچووە و ئەو کەسانەشی دەستگیرکراون تۆمەتبارن بە بانگەشەکردن بۆ داعش، چالاکی ئەنجامدان لەناو داعش و پارەدارکردن و هاوکاریکردنیی چەکدارانی داعش، لە ئۆپراسیۆنەکەشدا دەستبەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێک پارەدا گیراوە.