لەپێناو غەززە و ئۆکرانیا.. کۆمەڵێک کاری رەسەنی بانکسی دەفرۆشرێن

لە پێشانگەی Tour & Taxis، کە دووەم خولی پێشانگەی ئانتیکا برۆکسلە بۆ هونەرە جوانەکان، 70 نمایش لە هەموو ئەورووپاوە لەخۆدەگرێت، بەشێک لە نمایشەکانیش لەپێناو غەززە و ئۆکرانیادا دەکرێن.

ماڵپەڕی " brusselstimes" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو پێشانگەیە کە بۆماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، بە هەلێک دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی کۆکردنەوەی پارچەی هونەریی دەکەن و بەجۆشن بۆ بینینی ئەو پارچانەی کە لە هەموو ئەوروپاوە کۆکراونەتەوە.

هەروەها ئەم پێشانگەیەدا، کۆمەڵێکی گەورە لە هونەریی سەردەمییانەی بەلجیکی نمایشدەکرێت، لەوانەش ماوە و شێوەی جیاوازیی مێژووی هونەریی ئەو ناوچەیە، لەگەڵ کۆمەڵێک لە پارچەی هەڵبژێردراو، کە پێکهاتوون لە تابلۆ، ئەساس، پارچەی شوێنەواریی، پەیکەر و ئیکسسوارات.

لەگەڵ ئەوانەشدا، کۆمەڵێک لە کارە ئەسڵییەکانی بانکسی نمایشدەکرێن، وابڕیارە داهاتەکەیان بۆ هاوکاریی پڕۆژە مرۆییەکان لە غەززە و بنیادنانەوەی قوتابخانەکانی ئۆکرانیا بەکاربهێنرێت، هەروەها سەردانیکەران دەتوانن چێژ لە کارەکانی هونەرمەندی بەلجیکی، برام بۆجارت ببینن.

لە نێوان پارچە شوێنەوارییەکانیشدا، دەستبەندێک هەیە کە بۆ سەدەی 20ـەم دەگەڕێتەوە، لەگەڵ گوڵدانێکدا لە شێوەی ئارت نۆفۆ لە قوتابخانەی نانسییەوە، لەگەڵ سندوقێکی بچوكی نەخشدار لە قوتابخانەی کاجیکاوا، دوو مۆمدان کە بۆ سەردەمیی ئیمپراتۆرییەت دەگەڕێتەوە کە وادادەنرێت لەلایەن پەیکەرتاشێکی بەناوبانگی فەڕەنسییەوە دروست کرابێت.