کەشناسى: باران دەبارێت و هەورەتریشقەى لەگەڵدا دەبێت

دیمەنی بارانبارین. فۆتۆ: حەمەسوور - كەناڵ8

کەشناسیى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین، نمەباران دەبێت و هەورەتریشقەى لەگەڵدا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لەگەڵ کەمێک بارانبارین و هەورە تریشقە لەکاتەکانی نیوەڕۆ .

روونیشکراوەتەوە، خێراى با  لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

لەبارەى کەشوهەواى سبەى سێشەممە باس لەوەکراوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، هاوکات خێرایى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی

هەولێر : 28

سلێمانی: 25

دهۆک: 28

زاخۆ: 28

هەڵەبجە: 27

کەرکوک: 30

سۆران: 27

حاجی ئۆمەران: 19

گەرمیان: 33