ئەردۆغان گەیشتە بەغداد

کەمێک پێش ئێستا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە بەغداد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 22ـى نیسانى 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەسەردانێکى فەڕمى گەیشتە بەغدادى پایتەختى عێراق، بڕیارە کاتژمێر 11:30 خولەک لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق کۆببێتەوە.

بەگوێرەى کارنامەى سەردانەکەى، ئەردۆغان کاتژمێر 11:45 خولەک لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆببێتەوە و دواتریش کاتژمێر 13:00 چەند گرێبەستێک لەگەڵ عێراق واژۆ دەکات.

هەر لە دڕێژەى سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، سەرۆککۆمارى تورکیا کاتژمڕ 15:15 خولەک کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانى ساز دەکات.

بڕیارە پێش گەڕانەوەى بۆ تورکیا، ئەردۆغان سەردانى شارى هەولێریش بکات و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە.