پارێزگاری هه‌ولێر رایگەیاند، "یه‌که‌مجار نییه له کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له قه‌ڵات هه‌ڵبکرێت و بابەتێکی پڕۆتۆکۆڵییە".
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر روونکردنەوە لەبارەی رووپۆشکردنی قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکیا دەدات و دەڵێت: یه‌که‌مجار نییه له کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له قه‌ڵات هه‌ڵبکرێت، ته‌نها ئاڵای تورکیا نییه به‌ڵکو ئاڵای کوردستان و عێراق و تورکیا به‌یه‌که‌وه دروستکراوه.
دەشڵێت: ئه‌وه‌ش بابه‌تێکی پڕۆتۆکۆڵیه و له هه‌موو دونیا کاری واکراوه و ده‌کرێت.
شەوی رابردوو، قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکیا رووپۆشکرا، وەکو ئامادەکارییەک بۆ هاتنی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ هەولێر.