لیستی مووچەی فەرمانبەرانى هەرێمی کوردستان گەیشتە وەزارەتی دارایی عێراق

دینارى عێراقى. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە، لیستى مووچەى مانگى چوارى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، گەیشتووەتە وەزارەتى دارایى عێراق.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى عێراق بە کەناڵ8 ـى راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەمە 23ـى نیسانى 2024، لیستى مووچەى مانگى چوارى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان گەیشتووەتە وەزارەتى دارایى عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژى یەکشەممە 21ـی نیسانی، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کراوە.

وەزارەتەکە راشیگەیاندبوو، بڕیارە دوای وردبینیکردنی لیستەکان، تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان رەوانەبکرێت.

هاوکات، رۆژى یەکشەممە 21ـى نیسانی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی لە عێراق راگەیاند.