سێلین دیۆن باسی ژیانیی لەگەڵ نەخۆشییە دەگمەنەکەیدا دەکات

سێلین دیۆن، ئەو گۆرانیبێژە کەنەدییە کە براوەی خەڵاتی گرامییە، لە چاوپێککەوتنێکدا ئاشکرایکردوە، هیواخوازە چارەسەرێکی "موعجیزەیی" بۆ ئەو نەخۆشییەی بدۆزرێتەوە.

سێلین دیۆن، لە چاوپێککەوتنێکدا بەم دوواییانە گوتوویەتی، نەخۆشییەکەی کاریگەری لەسەر گۆرانیوتن و ژیانی ڕۆژانەی هەیە، بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، کار لەسەر قبوڵکردنی دۆخەکە دەکات، بەهیوایە چارەسەرێکی موعجیزەیی بۆ بدۆزرێتەوە.

ئەو هونەرمەندە کە بەردەوامە لە جەنگ لەگەڵ نەخۆشییەکەیدا، دەڵێت، هەفتەی پێنج ڕۆژ چارەسەری وەرزشیی، جەستەیی و دەنگیی وەردەگرێت.

"ستیڤ پێرسن سیندرم "نەخۆشیەکی دەگمەنە کە دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولکەکان و ناڕەحەت بوون بە هەندێک دەنگ و ڕەنگ.

دیۆن لە مانگی کانوونی دووەمی 2022ـدا ڕایگەیاند، بۆ ماوەیەک پشوو لە پیشەکەی وەردەگرێت تا کار لەسەر تەندروستی خۆی بکات، لەو کاتەوە وازی لە گەشت و نمایشی ڕاستەوخۆ هێناوە.

وابڕیارە، بەڵگەفیلمێک بە ناوی "منم: سێلین دیۆن" بەرهەم بهێنرێت و لە کۆتایی ئەمساڵدا لە پرایم ڤیدیۆ پەخش بکرێت. فیلمەکە باس لە ساڵێکی ژیانی ئەو ئەفسانەیە دەکات لە کاتێکدا ڕووبەڕووی نەخۆشییە دەگمەنەکەی دەبێتەوە.