ئاگر لە کەپرەکانی بەردەم بازاڕی نیشتمان لە هەولێر کەوتەوە

دیمەنێکی ئاگرەکەی بازاڕی نیشتمان لە هەولێر. فۆتۆ: ئەندام غەفوور - کەناڵ8

کەمێک لەمەوبەر ئاگر لە کەپرەکانی بەردەم بازاڕی نیشتمان لە هەولێر کەوت ژمارەیەک کەپر سووتاون.

پەیامنێری کەناڵ8 لە هەولێر رایگەیاند، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەکە و توانیویانە کۆنتڕۆڵی بکەن.

گوتیشی، ژمارەیەک زۆر لە کەپرەکان بەهۆی ئاگرەکەوە زەرەرمەند بوون و تاوەکو ئێستا هۆکارەکانی کەوتنەوەی ئاگرەکە دیارنییە.