پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر پردی نزیک فامیلی مۆڵ لە سلێمانی کچێک کەوتووەتەخوارەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لە ئێستادا کچەکە بێهۆشە و هیچ زانیارییەکی لەسەرنییە و کەس نایناسێت و نازاندرێت فڕێدراوەتە خوارەوە یان خۆی خستووەتەوە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەڵگەی تاوان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە.