چاڤی ئامادەیی نیشانداوە لە بڕیاری رۆیشتنی پاشگەزببێتەوە

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بەرشلۆنە. فۆتۆ: AP

پێناچێت چیرۆکی چاڤی هێرناندێز لە یانەی بەرشلۆنە بەو جۆرە غەمگین بێت، وەک ئەوەی چاوەرواندەکرا.

دوای ئەوەی یانەی بەرشلۆنە لە کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا بەرامبەر ڤیاڕیاڵ شکستیهێنا، چاڤی هێرناندێز بەفەرمی ئاشکرایکرد، کە بۆ وەرزی داهاتوو لە یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوام نابێت، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە، کە پێکهاتەی یانە کەتەلۆنییەکە کەموکوڕی هەیە و ئیدارەی یانە ئامادەنەبوون بەڵێنەکانیان جێبەجێبکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی رۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، دوای کۆبوونەوەی نێوان چاڤی و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی، هەروەها رافا یوستی جێگری سەرۆکی یانە، راهێنەرەکە ئامادەیی نیشانداوە لە بڕیارەکەی پاشگەزببێتەوە و لە ئەرکەکەی بەردەوامبێت، بەو مەرجەی لە مێرکاتۆی هاوینەدا لەسەر ستراتیجێکی نوێ بڕۆن، دیکۆ و یوستی بەڵینیانداوە ستراتیجەکەی چاڤی جێبەجێبکەن، بڕیاری کۆتاییشیان خستووەتە بەردەم خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە، چاوەرواندەکرێت لە هەفتەی داهاتوو بۆ هەفتەکانی دواتر بڕیارێکی جیاواز و چاوەڕوانکراو بدرێت سەبارەت بە بەردەوامبوونی چاڤی لە ئەرکەکەی.

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بەرشلۆنە. فۆتۆ: AP