به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی پارێزگای ھه‌ولێر رایگه‌یاند، هۆكاری دوو ئاگره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێر، ماتۆڕی موبه‌ڕیده‌یه‌ك و شۆرتی كاره‌با بووه.
بەڕێوەبەرایەتییەكە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووه، له رێكه‌وتی 23ـی نیسانی 2024، دوو رووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه له بازاڕی شێخەڵا كه‌وته‌وه.
ئاماژە بەوەشكراوە، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان ده‌رچوون بۆ شوێنی رووداوەکە و توانراوە له ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆنترۆڵی ھه‌ردوو رووداوه‌كه بکەن و جگه له زیانی ماددی ھیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
به‌رگری شارستانی پارێزگای ھه‌ولێر باسی لەوەشكردووە، دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند پێكھات له ھه‌رسێ (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر) به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له هۆكاری ئاگره‌كه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ده‌ركه‌وتووە رووداوی یه‌كه‌م به‌ھۆی ماتۆڕی موبه‌ڕیده‌یه‌كه‌وه بووه له سه‌ربانی دوكانێک و رووداوی دووه‌م به‌ھۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه، ئەوەش به‌گوێرەی گرته‌ی ڤیدیۆی كامێرای چاودێری شوێنه‌كه.