بلینکن داوا دەکات ئەمریکا و چین پێکەوە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن

ئەنتۆنی بلینکن و چێن جینینگ. فۆتۆ: AFP

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە چین کرد، کە لەگەڵ ئەمریکا پێکەوە بە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن، بەتایبەت لەبارەی ناكۆكییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كە ئێستا بە سەردانێكە لە چینە رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا پابەندە بە گفتوگۆی راستەوخۆ و بەردەوام لەنێوان دوو گەورەترین ئابووری جیهان، دوای ساڵانێک لە زیادبوونی گرژییەکان لەنێوان هەردوولادا.

گوتیشى، "گرنگە جەخت لەسەر بەهاکان بکەینەوە، لەراستیدا پێویستیی بە بەشداریکردنی راستەوخۆ و قسەکردن لەگەڵ یەکتر و داڕشتنی جیاوازییەکانمان هەیە".

بلینکن ئەوەشى گوت، "ئێمە ئەرکێکمان لەسەرە لەلایەن گەلەکانمانەوە، لەراستیدا پابەندبوونێکە بەرامبەر بە جیهان، کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەمان بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە بەڕێوەببەین".

لەبەرامبەردا چێن جینینگ، سکرتێری پارتی کۆمۆنیستی چینی بۆ شەنگەهای گوتى، "ئەمە روونە ئێمە هاوکاری هەڵبژێرین یاخود رووبەڕووبوونەوە، کە کاریگەری لەسەر خۆشگوزەرانی هەردوو گەل و وڵات و داهاتووی مرۆڤایەتی دەکات.

بلینکن، یەکەم وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە لە ماوەی 14 ساڵی رابردوودا سەردانی شەنگەهای کردووە.