بە هۆی بازرگانیکردن بە ژنان و کچانی ئێرانی لە رێگەی گرووپی جۆراوجۆرەوە، 96 کەس دەستگیرکران.
سەعید مونتەزەر ئەلمەهدی، گوتەبێژی پۆلیسی ئێران رایگەیاند، توانیوومانە تۆڕێکی گەورە کە لەچەند دەستە و گرووپێک پێکهاتبوون دەستگیربکەین، کاری سەرەکییان لەشفرۆشی و بازرگانیکردن بووە بە کچ و ژنانی ئێرانەوە.
مونتەزەر ئەلمەهدی دەڵێت، سەرجەم ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ژمارەیان 96 کەس بووە و زۆرینەیان سەرۆکی گرووپەکان بوون لە شێوەی شەس تۆڕ و گرووپ بەسەر هەموو ئێراندا دابەشبوون. دەشڵێت، لەناو گیراوەکاندا ژنەمۆدێلی ئێرانی هەبووە، پلانەکەیان ئەوەبووە گرووپەکانیان فراوان بکەن و بە سەرجەم پارێزگاکانی ئێراندا بڵاوببنەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، گرووپەکان بەشێوەیەکی رێکخراو کارەکانیان کردووە، بە جۆرێک لقیان لە دەرەوەی وڵاتیش هەبووە، کچ و ژنەکانیان لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی دەروبەری ئێران و ئەوروپا رەوانە کردووە.