وەزیری پەروەردە بۆ پەروەردەکان: گشت فەرمانبەرانتان بە کردنەوەی هەژماری من پابەند بکەن

لۆگۆی هەژماری من.

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكان دەكات، فەرمانبەرانیان بە كردنەوەی هەژماری بانكی لە پرۆژەی هەژماری من پابەند بكەن.

لە نووسراوێكدا كە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی پێوەیە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكان كراوە هاتووە، ئێستا پرۆژەی تۆماركردنی فەرمانبەران و سوودمەندان لە پرۆژەی هەژماری من لە سنووری سەرجەم پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بەردەوامە.

روونیشكراوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێیان رادەگەیەنن، لە پێناو بەردەوامیدان بە هەنگاوەكانی خێراكردنی پرۆسەكە، پێویستە هەماهەنگی و كارئاسانی تەواو بۆ تیمی تایبەت بە پرۆژەكە بكرێت.

لە نووسراوەكەدا باس لەوەشكراوە، پێویستە  گشت فەرمانبەران رێنوێنی بكرێت و پابەندبكرێن بە كردنەوەی هەژماری بانكی لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من.