پۆلیسی گەرمیان ئەفسەر و كارمەندانی بۆ  پڕكردنەوەی هەژماری من سەرپشك دەكات

تەلاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان. فۆتۆ: پەڕەی پۆلیسی گەرمیان لە فەیسبووك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ئەفسەر و كارمەندەكانی سەرپشك دەكات بۆ پڕكردنەوەی هەژماری من و رەتیدەكاتەوە ئەو گشتاندنەی بڵاوكراوەتەوە بۆ فشار دروستكردن بێت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك باسی لەوەكردووە، "لەبارەی بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بەشی ژمێریاری بە ژمارە 3467 لە 25ـی نیسانی 2024، کە گشتاندنی پێکراوە بۆ گشت بەش و بنکەکانی پۆلیسی گەرمیان، تێبینیمان کردووە لێکدانەوە و تفسیری هەڵەی بۆ دەکرێت".

ئاماژە بەوەشكراوە، "لێرەوە رایدەگەیەنین کە مەبەست لەو نووسراوە فشارکردن نییە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من، هەر ئەفسەر و کارمەندێک سەرپشکە لە پڕکردنەوەی یاخود پڕنەکردنەوەی و ئامادەکارییەکی ئیداریی پێشوەختە مەبەست لێی فشارکردن نییە لە ئەفسەرو کارمەندانی پۆلیسی گەرمیان.

هاوكات، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا بۆ گشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان داوایكردووە، "، فەرمانبەرانیان بە كردنەوەی هەژماری بانكی لە پرۆژەی هەژماری من پابەند بكەن".