نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا رایگه‌یاند، سووریا بووه‌ته گۆڕەپانێک بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێكان و جەختیلەوەکردەوە، هەموو رەوتەکان زیاتر بەرەو ئاڕاستەیەکی هەڵە دەڕۆن.
گەیر پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا هۆشداریدایه ئه‌ندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رایگه‌یاند، "خاکى سووریا بووه‌ته شوێنێك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكانی نێوان وڵاتان، ئه‌وه‌ش دوای هێرشەکەى سەرەتاى ئه‌م مانگه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كونسوڵخانه‌ی کۆمارى ئیسلامیى ئێران له دیمه‌شق، ئه‌وه جگه له هێرشه‌كانی دیكه بۆسه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
نیگه‌رانیی خۆشی لەوە دەربڕی، خه‌ریكه ململانێكان زیاتر په‌ره‌ده‌سێنن و هۆشداریدا لەوەی سووریا ده‌بێتە گۆڕەپانێکی کراوە بۆ هەمووان بۆ یەکلاییکردنەوەی كێشه‌كانی نێوانیان".
گەیر پێدەرسن گوتیشی: "نیگەرانییەکەی تەنیا لەکاردانەوەی ناوچەکە و مەترسییە گەورەکانەوە نییە، به‌ڵكو هۆشداریدا لەوەی هەڵە دەبێت ئەگەر ناکۆکییەکە پشتگوێبخەین یاخود کاربکەن تەنیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ململانێیە".