وەزیری دەرەوەی چین: هۆشداریی دەدەینە ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاوتا چینییەکەی فۆتۆ: گووگڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاوتا چینییەکەی فۆتۆ: گووگڵ

دوایئەوەى ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، رۆژى پێنجشەممە، بەسەردانێک لەگەڵ شاندێک لەگەورە دیپلۆماتکارانى وڵاتەکەى، گەیشتە پەکینى پایتەختى چین، سەرلەبەیانى رۆژی هەینى، لە ماڵى دیاویوتاى لە پایتەختى ئەو وڵاتە، چاویکەوت بە وانگ یى، وەزیرى دەرەوەى چین.

بەگوێرەى زانیارییەکانى ئاژانسى فرانس پرێس، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنتۆنى بلینکن، رایگەیاندووە، زۆر راشکاوانە لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى چین، باسى مەترسییەکانم کردووە.

راشیگەیاند، ئومێدەوارم دانوستاندنەکانى پەکین، بەرەوپێشچوون لەنێوان ئەمریکا و چین بێنێتەکایەوە.

هاوکات وانگ یى، وەزیرى دەرەوەى چین، بە ئەنتۆنى بلینکنى راگەیاندووە، دەبێت لەو کاردانەوە نەرێنییانەى نێوانمان، هۆشداریت بدەمێ.

شاندى چین، داوایان لە ئەنتۆنی بلینکن کرد، چارەسەری پەرەسەندنى ناکۆکییەکانى نێوان واشنتن و پەکین بکات، کە ئێستا لە خولگەیەکى مەترسیداردا لەنێوان هەردوو زلهێزەکە دەخولێتەوە.