شاندێکی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەن

ساتی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

بڕیارە ئەمڕۆ بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، شاندێکی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی کێڵگەکە لە سنووری چەمچەماڵ بکەن.

رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە کەناڵ8ـی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 27ی نیسانی 2024، وەزیری سامانە سروشتییەکان و بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەن.

شەوی رابردوو لە رێگەی دوو درۆنەوە هێرشكرایەسەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان و بەهۆیەوە چوار كەس كوژران و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون، هێرشەكە كاردانەوەی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان و عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا.