لە ئەنجامی پێکدادانی دوو مینی پاسدا لە شارۆچکەی میلاسی سەربە پارێزگای موغڵا لە باشووری رۆژئاوای تورکیا، 14 کەس برینداربوون و برینی چواریان سەختە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوو مینی پاسەکە لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان میلاس و موغڵا پێکیاندا داوە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا 14 کەس برینداربوون.
دوای گەیشتنی هەواڵی رووداوەکە، تیمەکانی تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی پێکدادانەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە،هەر دوای رووداوەکەش مینی پاسەکان گڕیان گرتووە و لەلایەن تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەوە کوژێندراونەتەوە.
زانیارییەكان باس لەوەدەكەن، چارەسەری بریندارەکان لە نەخۆشخانە درێژەی هەیە و دۆخی تەندروستی چوار کەسیان ناجێگیرە.