پرۆژەی هەژماری من: بانکی TBI بۆ پرۆژەکە زیادکرا

لۆگۆی هەژماری من.

پرۆژەی هەژمارى من بڵاویکردووەتەوە، ئێستا بانکی TBI بۆ پرۆژەکە زیادکراوە و دەشڵێت،  فەرمانبەران سەرپەشکن لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆیان و بانکی زیاتر بەڕێوەن بۆ بەشداریکردن لە پرۆژەکە.

پرۆژەی 'هەژماری من' بڵاویکردەوە: "ئێستا بانکی TBI زیادکراوە بۆ فۆرمی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە هەژماری من."

ئاماژەی بەوەشکراوە: "بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI، دەبێت بە حەوتەمین بانکی پڕۆژەی هەژماری من و هاوڵاتیانمان سەرپشکن لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆیان و بانکی زیاتریش بەڕێوەن."

رۆژی چوارشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەفەرمی راگەیەندراوێکی سەبارەت بە بەشداریکردنی بانکی TBI، لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بەدیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات".