لە شەقامی پشتێنەیی کەرکووک کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی دانرا؛ بۆ ڕێگرتنە لە ڕووداوی هاتوچۆ
ئەمڕۆ لەسەر شەقامی پشتێنەیی کەرکووک بۆ یەکەم جار پۆلیسی هاتوچۆی شارەکە کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی دانا.
ژمارەیەک کامێران
عامر نەریمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکووک بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ژمارەیەک کامێرایان بەدەستگەیشتووە و لەسەر شەقامەکانی دەرەوە و ناوەوەى شارى کەرکووک دادەنرێن و ناوبەناو جێگۆڕکێیان پێدەکرێت.
نەبەستنی پێشتێنی سەلامەتی و بەکارهێنانی مۆبایلیش تۆمار دەکەن
ئاماژەى بەوەشکرد، دانانی کامێراکان بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆیە و پاش تاقیکردنەوەیان هەر ئەمڕۆ دەچنە بواری کارکردنەوە و جگە لەتیژڕەوی، نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی و بەکارهێنانی مۆبایل و سەرپێچی دیکەش تۆماردەکات.
لەو شەقامەدا چەندین ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویاندابوو
دانانی کامێرای تیژڕەوی لە کەرکووک لەکاتێکدایە لەسەر شەقامەکانی دەرەوەی شارەکە بە تایبەت شەقامی پشتێنەیی، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە چەندین کەس بوونەتە قوربانی کە دواینیان ڕۆژی دوو شەممەى ڕابردوو بوو کە لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا دوو ژن گیانیان لەدەستدا.
21/10/2025