ڕۆژنامەیەکی ئێرانی هۆکاری دەرنەکەوتنی موجتەبا خامنەیی ئاشکرا دەکات

سامیا حەسەن 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وینەیەکی ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بەدست هاوڵاتییەکی ئێرانەوە
وینەیەکی ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بەدست هاوڵاتییەکی ئێرانەوە

پووختەی هەواڵ

  • دەرنەوتنی موجتەبا خامنەیی گومانەکانی لەسەر زیندوومانەوەی زیاتر کردووە
  • دەرنەوتنی پەیوەندیی بە ڕێوشوێنی ئەمنیی تووندەوە هەیە
  • قسەی پسپۆڕان لەسەر چۆنێتی ئاشکراکردنی دەنگی ژینگەی دەوروبەر

دەرنەکەوتنی موجتەبا خامنەیی دوای دەستبەکاربوونی وەک ڕێبەری نوێی ئێران چەندین پرسیاری لە دوای خۆی جێ هێشتووە گومانەکانی لەسەر زیندوومانەوەی زیاتر کردووە، ڕۆژنامەیەکی دیاری ئێران هۆکارەکانی دیارنەبوونی ڕێبەری باڵای ئێران ئاشکرا دەکات.


هۆکارەکانی پشت دیارنەبوون و بڵانەبوونەوەی دەنگ و ڕەنگی ڕێبەری ئێران


ڕۆژنامەی هەمشەهری ئێرانی لە ڕاپۆرتێکدا وەڵامی زۆرێک لە پرسیارەکانی داوەتەوە هۆکارەکانی پشت دیارنەبوون و بڵانەبوونەوەی دەنگ و ڕەنگی ڕێبەری ئێران ئاشکرا دەکات و دەڵێت، پەیوەندیی بە ڕێوشوێنی ئەمنیی تووند و پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی خامنەییەوە هەیە.

بۆچی هیچ دەنگێکی موجتەبا خامنەیی بڵاو ناکرێتەوە؟

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا بە ناونیشانی “بۆچی هیچ دەنگێکی ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی بڵاو ناکرێتەوە" هەوڵیدا وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە سەبارەت بە بەردەوامی ئامادەنەبوونی موجتەبا خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و نەبوونی دەنگ یان وێنەی نوێی و دەڵێت، پسپۆڕانی هەواڵگری دەتوانن لە پێنج ڕێگاوە لەوانە دەنگی ژینگەی دەورووبەر، فریکوێنسی تۆڕی کارەبا، تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکانی تۆمارکردن، دەنگدانەوەی بەربەستەکانی دەورووبەرو تایبەتمەندییە بایۆلۆژییەکانی قسەکەر زانیاری هەستیار و ورد لە بارەی ژیان و شوێنی قسەکەرەکە ئاشکرا بکەن.

ڕێگاکانی ڕەنگدانەوەی دەنگ لە شوێنێکی داخراو و کراوەدا


هەمشەهری، پێنج ڕێگاکەی بەم شێوەیە ڕوونکردووەتەوە و نووسیویەتی، ڕەنگدانەوەی دەنگ لە شوێنێکی داخراودا دەتوانێت زانیاریی لەسەر قەبارەی ژوورەکە ، بەرزی سەقفەکە، مەودای نێوان دیوارەکان و جۆری ڕاخەری زەوییەکە و مەودای نێوان قسەکەرە و دیوارەکەش ئاشکرا بکات.

دەستنیشانکردنی تایبەتمەندییەکانی ئامێری ڕیکۆردەر وەک مایکرۆفۆن، مۆبایل یان ئامێرەکانی تری تۆمارکردن، لە هۆکارەکانی دیکە پێدانی زانیاریی وردن لە بارەی قسەکەرەکەوە بە دەزگا هەواڵگرییەکان.

چۆنێتی دۆزینەوەی قسەکەر لە شوێنە داخراو و کراوەکان

ڕۆژنامەکە ژاوەژاوەکانی ژینگەی داخراو و کراوەکان بە یەکێکی دیکە لە هۆکارە سەرکییەکانی زانییوە نووسیویەتی، دەنگی دەرەکی لەوانە سیستەمی هەواگۆڕکێ، مۆلیدە، ئامێری ساردکرەوە، هاتوچۆ و تەنانەت فڕۆکەش، دەکرێت زانیاری لەسەر بیناکە یان شوێنی جوگرافیا و شوێنی تۆمارکردنەکە بداتە دەزگا هەواڵگرییەکان، هەروەها لە ژینگە کراوەکاندا دەنگی با، باڵندە یان هەندێک ئاژەڵ دەتوانن هاوکاربن لە دۆزینەوەی شوێنی قسەکەرەکە.
 

چی کاریگەریی هەیە لەسەر دۆخی جەستەیی قسەکەر؟


ڕۆژنامەکە دەشڵێت، لە ڕێگەیی پشکنینی فرێکوێنسیی دەنگ و شێوازی هەناسەدان و وەستان لە نێوان وشەکاندا دەکرێت هەندێک زانیاری لە بارەی دۆخی جەستەیی قسەکەر و ئاستی فشاری دەروونی ئاشکرا بکرێت.

کاریگەریی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی تایمزی لەندەنی

بڵاوکردنەوەی ئەو ڕوونکردنەوانە چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە ڕۆژنامەی تایمزی لەندەن بڵاویکردەوە، کە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵی دۆزینەوەی شوێنی موجتەبا خامنەیی دەدەن، ڕۆژنامەکە نووسیبووی، ڕەنگە موجتەبا نزیکەی 150 ڕۆژە مۆبایل و کۆمپیوتەر و ئامرازەکانی دیکەی پەیوەندیکردنی کە شوێنپێی دیاری دەکەن بەکارنەهێنابێت.

دوای ئەوەی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران، 28ـی شوباتی ئەمساڵ لە یەکەم ڕۆژی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکە لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە تاران لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی کوژران و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار بوون، کە یەکێک لە بریندارەکان "موجتەبای" کوڕی بووە کە لە 8ی ئازاری ئەمساڵەوە بووە بە ڕێبەری باڵای ئێران.

زانیاری زیاتر بۆ

https://channel8.com/kurdish/news/216938

https://channel8.com/kurdish/news/201553

https://channel8.com/kurdish/news/193980

https://channel8.com/kurdish/news/194537

https://channel8.com/kurdish/news/196616

سامیا حەسەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا