لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لە سۆران 2 کەس گیانیان لەدەستدا

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سەرجەم ئەو کەسانەى لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون ئەندامى یەک خێزانن
سەرجەم ئەو کەسانەى لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون ئەندامى یەک خێزانن

پووختەی هەواڵ

  • لە ڕووداوەکەدا 5 هاونیشتمانی برینداربوون
  • سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن

لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لە سنوورى ئیدارەى سۆران دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجى دیکەش برینداربوون، کە سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن.



کاروان میراودەلى، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، ڕووداوەکە لە جۆرى وەرگەڕان بووە لە نزیک گوندى گرتک، سەرجەم ئەو کەسانەى لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون ئەندامى یەک خێزانن.

گوتیشى، لە ڕووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسى دیکەشیان برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

خێزانەکە بە ڕێگاوە بوون بۆ ماڵەوە

بەگوێرەى زانیارییەکان، ئەو خێزانە دانیشتووی گەڕەکى بەرخۆدانى سۆرانن و بەنیازبوون لە گوندى گرتکەوە بگەڕێنەوە ماڵى خۆیان بەڵام لە ڕێگە تووشى ڕووداوى هاتووچۆبوون.


دووەم رووداوی هاتووچۆیە لە سنورەکە


لە ماوەى 10 ڕۆژى ڕابردوودا ئەوە دووەم ڕووداوى هاتووچۆیە کە لەو سنوورە ڕوودەدات، دواى ئەوەى ڕۆژى 28ى تەمموزى ڕابردوو گەنجێکى تەمەن 25 ساڵان لە کوێستانى کەندى نێرەمێ بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلەکەى گیانى لەدەستدا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/31670

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا