دهۆک؛ لە رووداوێکى هاتووچۆدا شەش کارمەندى پاککەرەوە بوونە قوربانى

لە رووداوەکەدا دوو کارمەندى پاککەرەوە گیانیانلەدەستدا و چوارى دیکە برینداربوون.
فۆتۆ:هاتووچۆى دهۆک
لە رووداوەکەدا دوو کارمەندى پاککەرەوە گیانیانلەدەستدا و چوارى دیکە برینداربوون. فۆتۆ:هاتووچۆى دهۆک

لە رووداوێکى هاتووچۆدا لە شارۆچکەى بەردەڕەشى سنوورى پارێزگاى دهۆک، دوو کارمەندى پاککەرەوە گیانیانلەدەستدا و چوارى دیکە برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، 9ى کانوونى دووەمى 2024، پەیامنێرى کەناڵ8 لە دهۆک رایگەیاند، "بەیانى ئەمڕۆ لەناو سەنتەرى شارۆچکەى بەردەڕەش رووداوێکى هاتووچۆ لە جۆرى پێکدادان روویداوە و بەهۆیەوە دوو کارمەندى پاککەرەوە گیانیانلەدەستدا و چوارى دیکە برینداربوون".

گوتیشى "ئەو کەسانەى بوونەتە قوربانى ئەو رووداوە خەڵکى سنوورى بەردەڕەشن و کارمەندى یەکێک لە کۆمپانیاکانى پاککەرەوەن لەسنوورەکە کە ئەرکیان پاککردنەوەى هەرسێ شارۆچکەى بەردەڕەش، شێخان و ئاکرێیە".

رووداوەکانى هاتووچۆ، بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانى مردن دادەنرێت لە هەرێمى کوردستان، بەگوتەى پسپۆڕانى هاتووچۆ هۆکارى زیادبوونى رووداوەکان بۆ خراپى رێگاوبانەکان و پابەندنەبوونى بەشێک لە شۆفێران بەرێنماییەکانى هاتووچۆ دەگەڕێتەوە.