کەشناسیی عێراق: پلەی گەرمای شەش پارێزگا دەگاتە 50 پلە
پووختەی هەواڵەکە:
- دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات سبەی شەش پارێزگای وڵاتەکە پلەی گەرمای 50 پلەی سەدی تۆمار بکەن.
- پارێزگای سلێمانی بە 39 پلەی سەدی وەک فێنکترین ناوچەی عێراق و هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.
- پێشبینی دەکرێت لە چوار ڕۆژی داهاتوودا ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان بە ساماڵی بمێنێتەوە.
- پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی هەولێر 42 و دهۆک 40 و کەرکوک 45 پلەی سەدی دەبن.
دەستەى کەشناسیی عێراق ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە شەپۆلێکی گەرمای توند ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگرێتەوە، بەجۆرێک لە شەش پارێزگادا پلەی گەرما دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان پلەکانی گەرما لە باکوور و باشووری وڵاتەکەدا تۆمار دەکرێت.
پێشبینیی پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور:
- پارێزگاکانی واست، نەجەف، میسان، زیقار، موسەننا و بەسرە بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکەن کە دەگاتە 50 پلەی سەدی.
- هەریەکە لە بەغداد، کەربەلا، بابل و دیوانییە لە ئاستی 49 پلەی سەدیدا دەبن.
- پلەی گەرما لە دیالە 48 پلە، سەڵاحەدین 47 پلە و لە ئەنبار 46 پلەی سەدی دەبێت.
پێشبینیی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان:
لە هەرێمی کوردستان، سلێمانی بە 39 پلەی سەدی وەک فێنکترین شار دیاریکراوە. پارێزگای دهۆک 40 پلە و هەولێر 42 پلەیان بۆ پێشبینی کراوە. هەروەها لە کەرکوک پلەی گەرما دەگاتە 45 پلە و لە نەینەواش 44 پلەی سەدی دەبێت. دەستەی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات کە لە ڕۆژانی چوارشەممە تاوەکو شەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ دەبێت و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە پلەکانی گەرمادا ڕوونادات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر گەشەپێدان و پێشکەوتنی وڵاتان
2 کاتژمێر پێش ئێستا